پایتەخت

م.نەژاد حسێن: خۆپیشاندانی قوتابییان بێ هۆکارە و هیچ کێشەیەکی ئاوی گەرم و هەوای گەرم نییە

م.نەژاد حسێن: خۆپیشاندانی قوتابییان بێ هۆکارە و هیچ کێشەیەکی ئاوی گەرم و هەوای گەرم نییە
کورتە

خۆپیشاندانی قوتابییانی بەشەناوخۆیی قلیاسان بەهۆی نەبوونی ئاوی گەرم و گەرمکەرەوە دەستی پێکرد

خۆپیشاندانی قوتابییانی بەشەناوخۆیی قلیاسان بەهۆی نەبوونی ئاوی گەرم و گەرمکەرەوە دەستی پێکرد و بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دەڵێت: هیچ کێشەیەکی خزمەتگوزاری نییە.

 

کەمێک پێش ئێستا، م.نەژاد حسێن، بەرێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ کێشەیەکی ئاوی گەرم و هەوای گەرمی بەشەناوخۆییەکان نییە، با ڕاگەیاندەکان بێنە نێو بەشەناوخۆییەکان و خزمەتگوزارییەکان ببینن.

 

دوای پشووەکانی سەری ساڵ قوتابییانی زانکۆی سلێمانی گەڕاونەتەوە بۆ بەشەناوخۆیی قلیاسان، نێو کاتژمێرە خۆپیشاندانی قوتابییان دەستی پێکردووە و ڕێگەی ڕاپەڕین – تاسڵوجەیان داخستووە.

 

بەشێک لە قوتابییانی بەشەناوخۆی قلیاسان بە پایتەخت میدیایان راگەیاند، کێشەکانییان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئاوی گەرم، نەبوونی هەوای گەرم لە کۆندێکشنەکان و نەبوونی کارەبا لە هەندێک باڵەخانەکان.

06 کانونی دووەم 2026 23:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026