پایتەخت

ڕێگەی بەفرە مەترییەکەی کێلێ ئاسایی بوویەوە

ڕێگەی بەفرە مەترییەکەی کێلێ ئاسایی بوویەوە
کورتە

لە ئێستادا هاتووچۆ لە رێگەی کێلێ ئاسایی بووەتەوە

زیاتر لە هەفتەیەک بوو بەهۆی بەفرە مەترییەکەی مەرزی کێلێ هاتووچۆی گەشتیار و بازرگانی وەستابوو، بەکر بایز ئاماژەی بەوە دا، لە ئێستادا هاتووچۆ ئاسایی بووەتەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە ماوەی 7 ڕۆژ بوو ڕێگەی مەرزی کێلێ لە سنووری قەزای پشدەر لە هەردوو دیوی کوردستان و ئێران وەستابوو.

 

بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، بڕی بەفر بارین لە دەروازەی مەرزی کێلی مەترێک بووە.

 

بەکر بایز باسی لەوە کرد، تەواوی ڕێگاکان لە هەردوو دیو لە بەفر خاوێن کراونەتەوە، ئەمڕۆ هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاریی ئاسایی بوویەوە، کێشەی ئینتەرنێت چارەسەرکراوە.

 

دەروازەی کێلێ دەکەوێتە سنووری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە نێوان باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی تیاییدا دەکرێت.

06 کانونی دووەم 2026 21:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026