په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پاره و داهات كۆده‌بێته‌وه
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كان كۆده‌بێتەوە
وا بریاره له هه‌فته‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داهاتی نانه‌وتی كۆببێته‌وه و بریاری زۆر گرینگ له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه بدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كان كۆده‌بینه‌وه و ئامانجی هه‌ره سه‌ره‌كییش بریتییه له‌وه‌ی چیتر عێراق پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستێت و كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی نوێی دارایی له‌پێناو په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری وڵات بدۆزێته‌وه.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی نوێی عێراق ته‌نیا بڕگه‌ی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی داهاته نانه‌وتییه‌كان له‌خۆده‌گرێت و له‌باره‌ی هیچ بڕگه و بابه‌تێكی دیكه قسه و ڕاوێژ ناكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بودجه‌ی عێراق تووشی كورتهێنان بووه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تیش ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه‌كانی داهات فره‌چه‌شن بكات و چیتر ڕووبه‌رووی كورتهێنان نه‌بێته‌وه و سه‌رچاوه‌ی نوێی دارایی له وڵاته‌كه له‌دایك بێت.