یەکەم پەیامی مەلا بەختیار لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار
مەلا بەختیار وەک کاندیدی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کرد و دەڵێت: "لەدوای مام جەلالەوە، بەردەوام من بومەتە قوربانی کێشەکان"
یەکەم پەیامی مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری دیاری کورد لە دوای کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بڵاوکرایەوە و دەڵێت: "نابمە سەرئێشە بۆ پارتی و یەکێتیی".
لە دوا ساتەکانی داخرانی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، مەلا بەختیار فۆڕمی كاندیدبوونى بۆ پۆستەکە بەشێوەی سەربەخۆ پڕكردهوه.
مەلا بەختیار، سیاسەتمەداری کورد لە پەیامێکدا جەخت لەوەدەکاتەوە:"خۆم بۆ پۆستەکە کاندید کردووە بەڵام نابم بە سەرئێشە بۆ یەکێتیی و پارتی، ئەگەر یەکێتیی و پارتی نەگەیشتنە کاندیدی هاوبەش، ئەوە من دەچمە ململانێکەوە و ئەگەر ئەوانیش گەیشتنە ڕێککەوتن و کاندیدی هاوبەش، ئەوە من پشتیوانییان دەکەم و سەر ئێشەیان بۆ دروستناکەم".
مەلا بەختیار گووتی: "لەدوای مام جەلالەوە، بەردەوام من بومەتە قوربانی کێشەکان، نەک هۆکاری کێشەکان لهناو یهكێتیدا، ههرچهند دابڕاونیم لەمێژووی یەکێتیی، بهڵام خۆم بەشیاوی پۆستى سهرۆككۆمار دەزانم و کەسێکی دابڕاویش نیم لەپرۆسەی سیاسی وڵات".
لەکۆتایی قسەکانی مەلا بەختیار باس لەوەدەکات، ئەرکی یەکەمی سەرۆککۆمار پابەندبوونە بە دەستوور و چاودێریکردنی چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەستوورە.