پایتەخت

لە ماوەیەکی نزیکدا پۆستی سەرۆککۆماری عێراق یەکلا دەکرێتەوە

لە ماوەیەکی نزیکدا پۆستی سەرۆککۆماری عێراق یەکلا دەکرێتەوە
کورتە

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دادەخرێت

 

دوای دیاریکردنی ماوەی 3 ڕۆژ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دادەخرێت و پۆستەکە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە یەکلا دەکرێتەوە.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە فەرمانگەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردرەوە، تا ئێستا 30 كەس فۆڕمی خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق پڕكردووەتەوە، 5 لەو بەربژێرانە ئافرەتن، بڕیارە سبەی دووشەممە فۆڕمی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دوا وادەبێت.

 

ناوی ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر کردووە بریتیین لە: (د. لەتیف رەشید، نزار ئامێدی، د. موسەنا ئەمین، د. دڵشاد محەممەد، ئومێد پاڵانی، شوان داودی، د.جوان فوئاد مەعسووم، ئاسۆ فەرەیدوون، حسێن سنجاری، نەجمەدین عەبدولكەریم، رەشید مەهدی، ئەنوەر حەمەد ئەمین، سیروان ئەحمەد رەشید، عەبدوڵا محەمەد عەلایاوای، شیلان فوئاد، شیراز بابان).

 

ڕۆژی 30ـی 12ـی 2025، دەستەی سەرۆكایەتی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دانیشتنی پەرلەمانی بۆ رۆژی دووشەممە رێكکەوتی 5ـی 1ـی 2025 هەڵگرت.

04 کانونی دووەم 2026 20:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026