چۆن تڕەمپ کۆتایی بە دیکتاتۆرەکەی ڤێنزوێڵا هێنا؟
کێشەی ئەمریکا لەگەڵ مادوڕۆ و ڤێنزوێڵا چی بوو؟ چۆن تڕەمپ کۆتایی بە دیکتاتۆرەکەی ڤێنزوێڵا هێنا؟
زوو وەرە ترسنۆک، وەرە بمگرە، من لە میرافلۆرێس چاوەڕێت دەکەم
ئەمە قسەی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا بوو کە دەمێک بوو دژایەتی دۆناڵد ترەمپی دەکرد، بەڵام بابەتەکە زۆر لەم قسانە گەورەتر بوو، کە ترەمپی هان دا تاوەکو مادۆرۆ دەستگیر بکات.
ڤەنزوێلا بە یەکێک لە شارستانیترین وڵاتانی ئەمریکای لاتین دێتە ئەژمار، کاراکاس پایتەخت و گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە تا دەگاتە ئەمڕۆ کە باسی دەکەین، ئابووریی ڤەنزوێلا پێشتر پشتی بە هەناردەکردنی قاوە، کاکاو و کاڵای بەرهەمهێنراوی ناوخۆ دەبەست، بەڵام لەگەڵ دۆزینەوەی نەوت لە سەدەی بیستەم لەو وڵاتە، ئیتر حکومەتەکەی پشتی بە نەوت بەست و بوو بە گەورەترین سەرچاوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ جیهان، چونکە یەدەگی نەوتی لە ئێران و سعوودیەش زۆرترە، بەڵام حکومەتەکەی دوای چەند ساڵێک تووشی یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکان بوو، ناچار بوون ئەمجارە لەگەڵ هەناردەکردنی نەوت دەیان کاری نایاساییش بکەن، کە یەک لەوانە هەناردەکردنی ماددەی هۆشبەر بوو، ئەویش نەک بە کەمی، بەڵکو بە کەشتی و بارهەڵگر، کە چەندین جار ئەمریکا لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەو کەشتییانەی کردووەتە ئامانج.
ڤەنزوێلا سەرۆکێکی دیکتاتۆر و تووندی وەکو نیکۆلاس مادۆرۆی هەبوو، مادۆرۆ دژایەتیی ئەمریکای دەکرد، هاوکاریی لەگەڵ چین و ڕووسیا و ئێران هەبوو، ببووە سەرچاوەیەکی گەورەی ئاژاوە و شەڕ بۆ ئەمریکا، هەناردەکاری سەرەکیی ماددەی هۆشبەر بوو بۆ ئەو وڵاتە و گرنگتر لەمانەش، نەوتێکی زۆری هەبوو لە ڕێژەیەکی کەمی دەگەیشتە ئەمریکا و هەر ئەمە زیاتر ترەمپی هان دا، تاوەکو بەشێوەیەک بتوانێت قازانج لەو دۆخە بکات، سەرەنجام نیوەشەوێک هێزی دەڵتا فۆرسی ئەمریکی، کە ڕاستەوخۆ فەرمان لە سەرۆکی ئەمریکا وەردەگرن، هەڵیانکوتایە سەر کۆشکەکەی مادۆرۆ و لەگەڵ هاوژینەکەی دەستگیریان کردن و بۆ ئەمریکایان گواستنەوە.
جارێ دیار نییە ئایندەی ڤەنزوێلا چی دەبێت و ترەمپ نیازی چی بۆ ئەو وڵاتە هەیە، بەڵام سەیر ئەوەیە، ڕێکەوتی دەستگیرکردنی مادۆرۆ کە 3ـی ئەم مانگەیە، ڕێک هاوکاتە لەگەڵ کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە بەغدا، کە بە سەرەکیترین دوژمنی ئەمریکا لە ناوچەکە دادەنران، ئێستاش ئەم ڕێکەوتە بووەتە جێی باس و خواستی خەڵک و دەپرسن، بۆچی ترەمپ 3ـی مانگی یەکەمی هەموو ساڵێک، کارێکی لەمشێوەیە دەکات؟!