کامێری چاودێری و زێڕی لە دراوسێکەیان دزی بوو
لە هەڵەبجە دز چووەسەر ماڵێک و چەند پارچە ئاڵتۆنێک و کەرستەی جوانکاری خانمان و کامێرای چاودێری ماڵەکەشی لەکۆڵنا، پۆلیس دۆزییەوە و قۆڵبەستی کرد.
کاسبکارێک لە هەڵەبجە دوای دزینی کەلوپەلی ماڵی دراوسێکەیان، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەک شەممە پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای یاسایی لەسەر دزینی کەلوپەلەکانی تۆمار کرد، هێزەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن، کە چەند پارچە ئاڵتون و جوانکاریی خانمان و کامێرایەکی چاودێری لە ماڵی هاووڵاتییەکە دزی بوو.
تۆمەتبارەکە دراوسێی سکاڵاکارەکەیە و تەمەنی 28 ساڵە و پیشەی کاسبە، بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لە ئێستادا بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.