پایتەخت

سووریا مووشەک باران کرا

سووریا مووشەک باران کرا
کورتە

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا هێرشکردنە سەر ژێرخانێکی رێکخراوی داعش لە سنووری تەدمووری سووریای ڕاگەیاند

فەرەنسا و بەریتانیان هێرشی ئاسمانیان کردە سەر سەر ژێرخانێکی داعش لە سووریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی شاهانەیان بە هاوئاهەنگیی فەرەنسا هێرشیان کردە سەر ژێرخانێکی رێکخراوی داعش لە سنووری تەدمووری سووریا.

سەبارەت بە زیانی گیانی بەسەر هاووڵاتییانەوە، وەزارەتەکە دڵنیایی داوە، کە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆردوومانکردنی ئامانجەکەی باکووری ناوچەی تەدمووری پارێزگای حمسی سووریا مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتیی مەدەنی دروستکردبێت.


جێی باسە تەدموور یەکێک لەو شوێنانە بوو کە بۆ ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بوو، پێشووتر لە ساڵی 2019 لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵکرانەوە، بەڵام هێشتا ئەو رێکخراوە لە بیابانەکانی سووریادا بوونیان هەیە.

ئەم هەڵمەتە دوای کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی و وەرگێڕێکی مەدەنی لەلایەن هێرشبەرێکی داعش لە سووریا لە 13ـی کانوونی یەکەمی 2025 دا دێت، کە شەش ڕۆژ دوای ڕووداوەکە هێرشە بەرفراوانەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو گرووپە دەستیان پێکرد.

04 کانونی دووەم 2026 09:14
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026