پایتەخت

مادورۆ و هاوژینەکەی دەستگیرکران

مادورۆ و هاوژینەکەی دەستگیرکران
کورتە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی ڕاگەیاند

ئەمریکا سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەی دەستگیرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار لە دەرەوەی وڵایەکە گواستەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، ئەمریکا بە سەرکەوتووی هێرشێكی بەرفراوانی کردە سەر وڵاتی ڤەنزوێلا و سەرۆکەکەی،  نیکۆلاس مادورۆ، کە لەگەڵ هاوژینەکەی دەستگیکراون و براونەتە دەرەوەی وڵات.

لە درێژەی پۆستەکەی ترەمپدا هاتووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاریی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە، وردەکاری زیاتر دواتر بڵاودەکرێتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی بەیانی، لە مارالاگۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەدەچێت.

ئەمە لە کاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشووتر بەڵێنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە وڵاتەکە دابوو، بۆ ئەوەی فشار لە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بکات تا دەست لە کار بکێشێتەوە، ئەمەش جگە لە زیادکردنی سزای ئابووری و هێزی سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە.

03 کانونی دووەم 2026 14:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026