پایتەخت

ڤەنزوێلا بۆردوومان کرا

ڤەنزوێلا بۆردوومان کرا
کورتە

زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا ڕوویاندا و لە 6 بۆ 7 شوێنی شارەکە دووکەڵ بەرزدەبێتەوە

زنجیرەیەک تەقینەوە لە وڵاتی ڤەنزوێلا ڕوویدا و کارەبا لە چەند گەڕەکێکی پایتەختی وڵاتەکە پچڕاوە.

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیستراوە و لە 6 بۆ 7 شوێنی شارەکە دووکەڵ بەرزدەبێتەوە، هاوکات بەگوێرەی  نەخشەی جووڵەی ئاسمانی وڵاتەکە، هیچ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لەو ناوچەیە نەماون.

هاوکات دەنگی فڕۆکەی جەنگی بە ئاسمانی کاراکاس، پایتەختی ڤەنزوێلادا بینراەوە و دەنگی تەقینەوە بە بەردەوامی دەبیسترێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمیی لەلایەن حکومەتی ڤەنزوێلا، پنتاگۆن و کۆشکی سپی لەمبارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.


ئەمە لە کاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشووتر بەڵێنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە وڵاتەکە دابوو، بۆ ئەوەی فشار لە نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بکات تا دەست لە کار بکێشێتەوە، ئەمەش جگە لە زیادکردنی سزای ئابووری و هێزی سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە.

03 کانونی دووەم 2026 10:10
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026