پایتەخت

دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە

دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە
کورتە

بڕیارە لەسەرجەم دام و دەزگا حکومی و زانکۆ و قوتابخانەکان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە

دوای 11 ڕۆژی پشووی سەری ساڵ، بڕیارە لەسەرجەم دام و دەزگا حکومی و زانکۆ و قوتابخانەکان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سەرجەم قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین ئاگادار دەکاتەوە کەوا ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 4ـی 1ـی 2026، دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە، باس لەوەدەکات، کە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ گەڕانەوەی قوتابییان کردووە.

 

پێشووتر حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی 4ـی 1ـی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.

02 کانونی دووەم 2026 15:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026