ڕێژەی بەفربارین زیاد دەکات
شارەزاییەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، ڕێژەی بەفربارین زیادتر بێت لەوەی ئێستا
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوویکردووەتە نێو سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوەییەکان، شارەزاییەکی کەشناسی پێشبینی دەکات، ڕێژەی بەفربارین زیاد دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، لە شەوی ڕابردووەوە قۆناخی کۆتای شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسەر ناوچەکە دەستی پێکردەوە، جیا لەبەفری پێشتر نزیکەی 30 تا 60 سم بەفری نوێ لەسەر ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت لەسنوری دهۆک کەڵەکەبووەتەوە و رێژەیەکی دڵخۆشکەرە کە لەو کاتەی ساڵدا جیاواز لەساڵانی پێشتر بەفرێکی زۆر لەناوچە شاخاویەکان کەڵەکەبووە رێژەکەش زیاتر دەبێت تا سبەی.
بەگووتەی ئاراس جەبار، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لەسنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان بۆ ئەمشەویش بەچری بەردەوامی دەبێت تا سبەی ئێوارە کۆتای پێدێت، بەڵام لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان بەگشتی لە ئەمشەوە ئەو شەپۆلە دەستپێدەکات.
ئەو شارەزایە باس لەوەدەکات، لەناوچە شاخاویە سنووریەکانی دەڤەری پشدەر و سلێمانی و هەڵەبجە پێشبینی بارینی 40 بۆ 60 سم بەفری نوێ دەکرێت لەسەنتەری شارەکانیش بارانێکی باش و رێژە مامناوەند دەبارێتەوە و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.