گه‌نجێك به تۆمه‌تی ساغكرددنه‌وه‌ی دراوی ساخته ده‌ستگیركرا
گەنجێکی سه‌یدسادق بڕی 800 هه‌زار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراوی لەجۆری پەنجا هەزار دیناری پێ بووه و ویستوویەتی ساغی بکاتەوە، فێڵەکەی ئاشکرا بووە
هاووڵاتییه‌ك له قه‌زای سه‌یدسادق ویستوویه‌تی 800 هه‌زار دیناری ساخته ساغ بكاته‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیس پێیان زانیوه و ده‌ستگیرییان كردووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوانی بەرێوەبەرایەتیمان تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بڕی 800 هه‌زار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ـی لەجۆری پەنجا هەزار دیناری پێ بووه و ویستوویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادق دا ساغی بکاتەوە، توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارە ساختەکراوەکەدا و تۆمه‌تباره‌كه‌ش ڕاپێچی یاسا بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لە ئێستادا تۆمەتبار بەناوی (ڕ، ع، ص)، كه تەمەنی 29 ساڵه، بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.