پایتەخت

تاڵیبان: هەر سەرتاشێك ڕیشی خەڵک بتاشێت 15 مانگ زیندانی دەکرێت

تاڵیبان: هەر سەرتاشێك ڕیشی خەڵک بتاشێت 15 مانگ زیندانی دەکرێت
کورتە

بەهۆی یاسا و توندووتیژی بەردەوامی تاڵیبان بەرامبەر بە خەڵک، گەنجان ناوێرن سەردانی سەرتاشخانەکان بکەن و داوا لە سەرتاشەکان بکەن بێن لە ماڵەوە سەریان بتاشن

لە نوێترین یاسای چەکدارانی سەپاندنی ئەخلاقیی تاڵیبان، ڕیش تاشین زیندانی و داخستنی سەرتاشخانەی لێ دەکەوێتەوە.

پێگەی تێلیگرافی بەڕیتانی ڕایگەیاند، بە گوێرەی یاساییەکی نوێی حکومەتی تاڵیبان، هەر سەرتاشێک ڕیشی خەڵک بتاشێت یان ستایلی قژی "وڵاتانی ڕۆژئاوا" بۆ خەڵك چاک بکات، ئەوا بۆ بەلایەنی کەم 15 مانگ زیندانی دەکرێت.

ڕیش تاشین پێشووتریش سزای لەسەر بووە، بەڵام تا ئێستا سزای زیندانی کردن نەبووە، تەنیا داخستنی شەرتاشخانەی تاوانباری بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە دەکەوتەوە.

بەهۆی ئەم یاسا نوێیە و توندوتیژی بەردەوامی حکومەتی تاڵیبان بەرامبەر بە گەنجان، خەڵک دەترسن سەردانی سەرتاشخانەکان بکەن و سەرتاشێکی خەڵکی پارێزگای بەلخ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ئێستا زۆر کڕیار داوای لێدەکەن بێتە ماڵەکانیان، بەڵام "ئەمەش مەترسیدارە، ئەگەر تاڵیبان بمگرن کە ڕیشی کەسێک دەتاشم، دەمکوژن."

هەفتەی ڕابردوو، چەکدارانی سەپاندنی ئەخلاقیی تاڵیبان هەشت سەرتاشیان لە پارێزگای پەروانی ئەفغانستان دەستگیرکرد بە تۆمەتی تاشین و شێوازکردنی ڕیش، دووکانەکانیان داخستن و بە خێزانەکانیان ڕاگەیاند کە بۆ ماوەی مانگێک دەستبەسەر دەکرێن.

01 کانونی دووەم 2026 10:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026