پایتەخت

مارک ساڤایا: کاتی گەندەڵکاران کۆتایی هات

مارک ساڤایا: کاتی گەندەڵکاران کۆتایی هات
کورتە

مارک ساڤایا لیستی بنبڕکردنی ئەو گرفتانەی بڵاوکردەوە، کە گوایە لە ساڵی 2026 کۆتاییان پێ دەهێندرێت

بەبۆنەی ساڵی نوێوە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە عێراق پەیامێکی توند ئاراستەی گەندەڵکارانی عێراق دەکات و بۆ ساڵی نوێ بەڵێنی "عێراقێکی جیاواز" دەدات.

لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2026، مارک ساڤایا، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە عێراق لیستێکی وردی ئەو گرفتانەی کە بڕیارە لە ساڵی 2026دا کۆتاییان پێ بهێنرێت خستەڕوو و ڕایگەیاند، کۆتاییهێنان بە ناسەقامگیری، چەکی بێ مۆڵەت، میلیشیاکان، گرژییە ناوخۆییەکان و دەستوەردانی دەرەکی، بنبڕکردنی گەندەڵی، تاڵانکردنی سامانی وڵات، سپیکردنەوەی پارە، گرێبەستە وەهمییەکان، دزی و فێڵکردن لە یاسا. لەگەڵ چارەسەرکردنی بێکاری، هەژاری، نەخوێندەواری، کەمیی خزمەتگوزارییەکان، نادادی و ستەم.

مارک ساڤایا پەیامەکەی ئاراستەی ئەو کەسانە کردووە کە دەستیان لە گەندەڵیدا هەبووە و تێیدا هاتووە: "ئەم قسانە بۆ ئەو کەسانەیە کە لەسەر خاکی عێراق گەندەڵییان کرد؛ کاتی ئێوە کۆتایی هات و ئێستا کاتی عێراق و عێراقییەکانە."

لە کۆتایی پەیامەکەی مارک ساڤایەدا هاتووە، “ئێمە ئێستا دەست پێ دەکەین” و دووپاتی دەکاتەوە، ئاڵای عێراق بە بەرزی دەمێنێتەوە و وڵات دەبێتە جێگەی شانازی بۆ هەمووان.

01 کانونی دووەم 2026 08:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026