پایتەخت

سەرۆک بارزانی: هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەنگاوێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

سەرۆک بارزانی: هیوادارم هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەنگاوێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
کورتە

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق و هەردوو جێگرانی دەکات و دەڵێت: هیوادارم هەنگاوێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و عەدنان فەیحان جێگری یەکەم و فەرهاد ئەتروشی جێگری دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.

 

سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا، هیوادارە هەڵبژاردنی دەستەی تازەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران هەنگاوێک بێت لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی برایەتیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق.

30 کانونی یەکەم 2025 22:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026