سبەی ئەگەر کارێکی زەرووریتان نەبێت گەشت مەکەن
دەروازیەکەی نێودەوڵەتی داوا لە گەشتیاران دەکات، سەردانی دەروازەکە نەکەن
بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە ئاستەنگی هاتووچۆ لە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە، دەروازیەکەی نێودەوڵەتی داوا لە گەشتیاران دەکات، سەردانی دەروازەکە نەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت بڵاویکردەوە، سبەی چوارشەممە کاتژمێر 1ـی پاش نیوەڕۆ دەروازە بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاران و هاووڵاتییان دەکرێتەوە و دەتوانن گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن.
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر زۆر نەچار نەبن و کاری زۆر پێویستیان نەبێت، با سبەی گەشت نەکەن و گەشتەکەیان بۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی بەفربارین دوابخەن، چونکە لە ڕاستیدا ڕێگاوبانەکان شەختە و بەستەڵەک لە هەندێک شوێن هەیە.