پایتەخت

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری دووەمی دەکات

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری دووەمی دەکات
کورتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری دووەمی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری دووەمی دەکات.

 

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، بە بۆنەی هەڵبژاردنی هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەکات و هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرک و بەرپرسیاریەتییە گرنگەدا بۆ دەخوازێت.

 

بەگووتەی مەسرور بارزانی، هیوادارە ئەندامانی خولی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ئاست چاوەڕوانیی و خواستی خەڵکی عێراقدا بن و نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و بتوانن پڕۆژە یاسای پێویست و گرنگ لە بەرژەوەندی گشت پێکهاتەکان پەسەند بکەن.

 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی فەرهاد ئەترووشی، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، کە بە هاوکاری و هاوئاهەنگیی  لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی  ئەنجوومەنی نوێنەران، بتوانن خزمەتی بەرژەوەندییەکانی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بکەن و لە هەمانکاتدا، داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانیش بکەن.

30 کانونی یەکەم 2025 20:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026