پایتەخت

پۆستی سەرۆککۆماری عێراق یەکلا دەکرێتەوە

پۆستی سەرۆککۆماری عێراق یەکلا دەکرێتەوە
کورتە

بڕیاردرا بەکردنەوەی دەرگای کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

 

دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاردرا بەکردنەوەی دەرگای کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ئەرکەکانی خۆی گرتە ئەستۆ و دەستبەکاربوون، سەرۆکایەتی دەرگای خۆکاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆکی كۆمار بۆ ماوەی 3 ڕۆژ كردەوە، هاوکات دانیشتنی پەرلەمان بۆ ڕۆژی 5ـی 1ـی 2026 دواخرا.

 

ڕۆژی 11ـی 11ـی 2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

30 کانونی یەکەم 2025 19:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026