کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران نامێنێت
لە بارەی شەپۆلی بەفر و باران بارین کەشناسی هەرێم نەمانی کاریگەییەکەی ڕاگەیاند و هۆشداری لە دروستبوونی شەختە دەدات
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم لە ئەمڕۆوە کاریگەری بەفر و باران نامێنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی چەند ڕۆژە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کاریگەرییەکەی نامێنێت بەڵام پلەکانی گەرما هەر بە نزمی دەمێنێتەوە.
کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەی دەبن:
سەنتەری پارێزگای هەولێر لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزیت، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین بۆ -3 پلە دادەبەزێت و ناوچە شاخەوییەکان بۆ ژێر -6 پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی شەختە .