ئەگەر زۆر ناچار نەبوون سەردانمان مەکەن
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات
بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر زۆر ناچار نەبوون سەردانی دەروازەکەیان نەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختی ڕێگاکان و نالەباری کەش وهەوا لەلایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادار کراونەوە کەوا بەهیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران نەماوە و تەواوی ڕێگاکان بەستراون.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران داوا لە گەشتیار و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکات، ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچوو سەردانی دەروازەکەیان نەکەن و لە باشتربوونی هاتووچۆ ئاگادارتان دەکەنەوە.