پایتەخت

هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ هاووڵاتییان: تا ڕێگاکان دەکرێنەوە هاتووچۆ مەکەن

هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ هاووڵاتییان: تا ڕێگاکان دەکرێنەوە هاتووچۆ مەکەن
کورتە

بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەزۆربەی شوێنەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بووە

بەهۆی بەفربارینەوە لە نێو سەنتەری شاری سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت، بۆ سەلامەتی گیانیان تا ڕێگاکان دەکرێنەوە هاتووچۆ نەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەزۆربەی شوێنەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست بووە، تیمەکان هەمویان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگایەکانن.

هەڵگورد شێخ نەجیب داوا لە هاووڵاتییان دەکات، بۆ سەلامەتی خۆیان هاوکاریان بن و هاتووچۆ نەکەن تا ئەو رێگایانە بە تەواوی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی قەڵەباڵغی دروست نەبێت، تا تیمەکانیان بتوانن کاری خۆیان بکەن.

29 کانونی یەکەم 2025 16:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026