سەردانی مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق دواخرا
سەردانی مەزڵووم عەبدی و شاندی دانوستانکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بچنە دیمەشق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
بە هۆکارێکی تەکنیکی سەردانی فەرماندەی گشتی و شاندی دانوستانکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆ دیمەشق دواخرا.
وا بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ شاندی دانوستانکاری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا سەردانی دیمەشق بکەن، بەڵام ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، بە هۆکاری تەکنیکی سەردانەکە دواخراوە، دواتر وادەیەکی نوێ دیاری دەکرێت، کە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەری رێکبکەون.
اوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات جەختیشی کردەوە، کە ئەم دواخستنە پەیوەستە بە رێکخستنە لۆجستی و تەکنیکییەکانی سەردانەکە و هیچ گۆڕانکارییەک لە رەوتی پەیوەندییەکان یان ئامانجەکانی گفتوگۆکان رووینەداوە.
نوێدەکرێتەوە..