سبەی سەنتەری شارەکان لە ژێر سفر دەبێت
سبەی لەکاتەکانی بەرەبەیان ناوچە سنوورییەکان لە ژێر سفر و سەنتەری پارێزگاکان لە سفر نزیک دەبێتەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەی لەکاتەکانی بەرەبەیان ناوچە سنوورییەکان لە ژێر سفر و سەنتەری پارێزگاکان لە سفر نزیک دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ئەمشەو پێشبینی دەکرێت کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران و بەفر بارینەی هەیە سبەی دووشەممە پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەکی جەمسەری سارد هەیە بۆ سەر ناوچەکە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە بکات بە تایبەت لە کاتەکانی بەرەبەیان ناوچە سنوورییەکان لە ژێر سفر و سەنتەری پارێزگاکان لە سفر نزیک دەبێتەوە، ئەم شەو پێشبینی دروست بوونی دیاردەی تەم هەیە تا کاتەکانی بەرەبەیان کاریگەریەکەی دەمێنێتەوە.