پشوو بۆ ژینگەپارێزان ڕاگەیەندرا
بڕیاردرا لە پێناو سەلامەتی گیانی ژینگەپارێزان پشووی فەرمی ڕابگەیەندرێت
بڕیاردرا لە پێناو سەلامەتی گیانی ژینگەپارێزان پشووی فەرمی لە ئیدارەی گەرمیان ڕابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای خۆڵ وخاشاک سبەی دووشەممە بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و هەبوونی ئەو سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە لە پێناو سەلامەتی گیانی ژینگەپارێزان پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، پشووەکە بۆ ژینگەپارێزانی هەردوو کۆمپانیای ئانزو کونسترەکشن، خاکی عەفرین لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیانە.