پایتەخت

ڕێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرا بوو

ڕێژەی باران بارینی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرا بوو
کورتە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بارانبارینی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

بەفر و بارانێکی بەلێزمە کوردستانی گرتەوە و لە زۆربەی شوێنەکان ڕێژەیەکی باش لە بارین تۆمار کراوە، بەم هۆیەشەوە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ئاشکرا کردووە.

ئامارەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ سەرانسەری هەرێمە و لە کاتژمێر 9ـی ڕۆژی شەممە تاوەکو کاتژمێر 9ـی ئەمڕۆ تۆمار کراوە و زۆرترین ڕێژەی باران بارینیش لە پارێزگای سلێمانی و شارۆچکەی یاخسەمەر بە بڕی 132 ملیمەتر بووە.

ڕێژەی بارانبارین لە پارێزگاکان:

پارێزگای سلێمانی:

- یاخسەمەر: 132 ملم
- سەید سادق: 115 ملم
- چوارتا: 109.5 ملم
- قەڵادزێ: 94.5 ملم
- چوارقوڕنە: 83.3 ملم
- بازیان: 72.4 ملم
- سنگاو: 66.6 ملم
- چەمچەماڵ: 60.6 ملم
- قەرەداغ: 53.8 ملم
- هەڵشۆ: 48.6 ملم
- قەرەهەنجیر: 38.8 ملم
- سلێمانی (ناوەندی پارێزگا): 38.6 ملم
- تەق تەق: 36 ملم
- دەربەندیخان: 9 ملم
- سپی سەنگ: 3.8 ملم
- لە وێستگەکانی دوکان، ماوەت و پێنجوێن هیچ بڕە بارانێک تۆمار نەکراوە.

پارێزگای دهۆک:

- دینارتە: 120.5 ملم
- بجیل: 83.3 ملم
- چەمانکێ: 76 ملم
- زاویتە: 76 ملم
- شێلادزێ: 68.5 ملم
- باتیفا: 56 ملم
- دێرەلوک: 55 ملم
- سەرسەنگ: 50 ملم
- مانگێش: 40 ملم
- قەسرۆک: 37 ملم
- ئامێدی: 35 ملم
- زاخۆ: 33.1 ملم
- باعەدرێ: 33 ملم
- گردەسێن: 32 ملم
- دهۆک (ناوەندی پارێزگا): 28.8 ملم
- شێخان: 20 ملم
- بەردەڕەش: 15.5 ملم
- سیمێل: 9.3 ملم

پارێزگای هەولێر:

- مێرگەسۆر: 124 ملم
- نازەنین: 107.1 ملم
- شەقڵاوە: 100 ملم
- بارزان: 82 ملم
 - خەلیفان: 82 ملم
- هەولێر (ناوەندی پارێزگا): 70.8 ملم
- ڕواندز: 66.2 ملم
- هیران: 63 ملم
- چۆمان: 62.1 ملم
- پیرمام: 52 ملم
- سۆران: 45.4 ملم
- بەنداوی گۆمەسپان: 41.4 ملم
- بەنداوی دۆستی: 41.4 ملم
- سیدەکان: 40.5 ملم
- شەمامک: 32.1 ملم
- خەبات: 16.8 ملم
- حاجی ئۆمەران: 1.2 ملم
- لە وێستگەکانی کۆیە و دیبەگە هیچ بارانبارینێک تۆمار نەکراوە.

پارێزگای کەرکووک:

- تەکیەی جەباری: 50 ملم
- شوان: 36.3 ملم
- کفری: 8.6 ملم
- مەیدان: 3.6 ملم
- کەلار: 1.6 ملم
- خانەقین: 1.2 ملم
- لە ناوەندی کەرکوک و خورماتوو هیچ بارانێک نەباریوە.

پارێزگای هەڵەبجە:

- تەوێڵە: 15.5 ملم
- بیارە: 15 ملم
- سیروان: 6.2 ملم
- هەڵەبجە (ناوەندی پارێزگا): 6 ملم
- خورماڵ: 3.6 ملم

28 کانونی یەکەم 2025 12:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026