پایتەخت

ئەم عومرەکارە کوردە لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد

ئەم عومرەکارە کوردە لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد
کورتە

عومرەکارێکی کورد بەناوی سەرگوڵ عەبدوڵا حەمە کەریم، لە شاری مەدینەی سعودییە کۆچی دوایی کرد.

عومرەکارێکی کورد بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە شاری مەدینە کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە تەها سەعید، بەڕێوبەری نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، عومرەکارێکی کورد بە ناوی سەرگوڵ عەبدوڵا حەمە کەریم، خەڵکی سلێمانییە تەمەنی سەروو 79 ساڵ بووە، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 11 رۆژ لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە، لە مەدینە کۆچی دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک دەسپێردرێت.

ئەمە چواردەیەمین عومرەکاری کوردە کە ئەمساڵ لە سعودییە کۆچی دوایی بکات.

27 کانونی یەکەم 2025 11:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026