مشعان جبوری: حەلبووسی داوای 200 ملیار دینار دەکات
حەلبووسی لە بەرامبەر وازهێنانی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان داوای ئەوە پارەیە دەکاتەوە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن خەرجی کردووە
پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراق هێرشیکردە سەر ڕێڕەوی کێبڕکێ لەسەر پۆستەکان و ئاماژەی بەوەکرد، کە یەکێک لە سیاسییەکان، ئێستا کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو 200 ملیار دینارەی بداتەوە كە گوایە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی کردوە.
مشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس بەبێ ئەوەی ناوی حەلبوسی بهێنێت نوسیویەتی، ئاشكرابوو كە هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە كورسی سەرۆکایەتی کۆمار تەنها خەیاڵێکە، ناپاكی لەگەڵ هاوبەشەكانی و سەركردەكانی حزبەكەی و دوورخستنەوەی ركابەرەكانی دادی نەدا.
لە درێژەی پۆستەکەی مشعان جبوری دا هاتووە، بە راست و چەپدا بەڵێنی دا، سازشی كرد بەڵام بێ سوود بوو، كاتێكیش دركی بەوەكرد سەرۆكی پەرلەمانی بۆ نابێت، ئێستا کاندیدێکی دەوێت بەڵێن بدات ئەو 200 ملیار دینارەی بداتەوە گوایە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا خەرجی کردووە.
بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، پەیامەكەی جبوری ئاماژەیە بۆ محەممەد حەلبووسی، ئەو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، خواستی سوننەكانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دەربڕی لە بری سەرۆكی پەرلەمان.