پایتەخت

ئاگر لە کەمپێکی زاخۆ کەوتەوە و زیاتر لە 30 دووکان سووتان

ئاگر لە کەمپێکی زاخۆ کەوتەوە و زیاتر لە 30 دووکان سووتان
کورتە

ئاگر لە کەمپی باجد کەنداڵ کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 دووکان سووتاوە و تا ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە

لە کەمپێکی ئێزیدییەکانی شنگال لە زاخۆ ئاگر کەوتەوە و دەیان دووکان سووتان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئاگر لە ژمارەیەک دووکانی کەمپی باجد کەنداڵ، لە دەڤەری سحێلا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 دووکان بە تەواوی کەلوپەکانییەوە سووتان، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی زاخۆ لە هەوڵەکانی بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروست بووە، هاوکات ئەم کەمپە زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی ئێزدی شنگالی تێدا نیشتەجێیە.

27 کانونی یەکەم 2025 08:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026