215 هه‌زار چه‌كداری نایاسایی له عێراق هه‌یه
ژماره‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق و ئه‌ندامه‌كانییان ئاشكرا بوو
زیاتر له 70 گرووپی چه‌كدار له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق هه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجاریش ڕۆژنامه‌یه‌ك ورده‌كارییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕۆژنامه‌ی العربي الجديد له ڕاپۆرتێكی بنكۆڵكاریدا ئاشكرای كرد، له‌دوای ساڵی 2019ه‌وه كه بریاری كۆتایی هاننی گرووپه چه‌كداره نایاساییه‌كان درا، تائێستا ئه‌م بابه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌رده‌وامه و له‌ئێستاشدا زیاتر له 70 گرووپی چه‌كدار له عێراق هه‌یه و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانیان 215 هه‌زاره و كۆی ئه‌ندامان و بوونی ئه‌م گرووپانه‌ش نایاسایین و بێ ئه‌مری ده‌وڵه‌تن.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، به‌پێی یاسای عێراقی ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و ناكرێت بكه‌وێته ده‌ست كه‌س و گرووپی ده‌ره‌كی، به‌ڵام ئه‌و هێزانه ڕاده‌ستكردنی چه‌ك به مه‌حاڵ ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له ده‌وڵه‌ت و ڕاسته‌وخۆش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و داهاتووی عێراق هه‌یه.