چی به‌سه‌ر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی هات؟
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاسایی بوونه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی ڕاگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كی كه‌شوهه‌وا و دروست بوونی ته‌م وه‌ستا دووباره ئاسایی بوویه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه، دوێنێ شه‌و گۆڕانكاری له كاتی گه‌شته‌كان به‌هۆی ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌واوه كرا، به‌ڵام كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆ دۆخی گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌وه و كۆی گه‌شته‌كان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیاندا و بێ هیچ كێشه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ پێنجشه‌ممه بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، بەهۆی ناجێگیری کەشو هەوا و بوونی تەمێکی زۆرەوە گۆڕانکاری لە بەشێک لە گەشتە ئاسمانییەکانمان ڕوودەدات.