سوودانی: پاره‌كانی عێراق له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دایه
سوودانی هۆشداری له كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی عێراق ده‌دات و داوای چاكسازی ده‌كات
سوودانی هۆشداری له داهاتی عێراق ده‌دات و بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرای ده‌كات، پاره‌كانی عێراق كه‌وتوونه‌ته مه‌ترسی و دۆخی دارایی وڵاته‌كه به‌ته‌واوی خراپ ده‌بێت.
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، خه‌رجییه‌كان ڕۆژ دوای رۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت و ڕێژه‌كه‌ی به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه بۆیه چیتر ناكرێت هه‌ر پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستین و ده‌بێت سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهات بۆ عێراق بدۆزینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش نه‌كه‌ین پاره‌كانی عێراق ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و قوول و فراوان.
سوودانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، پێویسته چاكسازی گشتی له عێراق ئه‌نجام بدرێت و به‌وردی به‌دواداچوون بۆ داهاتی وڵاته‌كه بكرێت و چونكه عێراق ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵه به‌به‌رده‌وامی داهاته‌كه‌ی به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
سوودانی پێیوایه داهاتی عێراق جێگیره، بۆیه ئه‌مه‌ش كورتهێنانی دارایی له ئه‌نجامی زیادبوونی خه‌رجی لێده‌كه‌وێته‌وه.