سبه‌ی كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
سوننه‌كان كۆده‌بنه‌وه و بریار له چاره‌نووسی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ده‌ن
وا بڕیاره سبه‌ی له به‌غدای پایته‌خت لایه‌نه سوننه‌كان كۆببنه‌وه و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌نێو خۆیاندا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێت به یه‌ك كاندید بچنه یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی عه‌زمه‌وه به میدیای عێراقی ڕاگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه لایه‌نه سوننییه‌كانی عێراق له‌نێو خۆیاندا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌ن ده‌كه‌ن و كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ر له یه‌كه‌مین دانیشتن یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌وله سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون به دوو كاندید به‌شداری یه‌كه‌مین دانیشتن ده‌كه‌ن و كێبڕكێ له‌نێوان كاندیده‌كان بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی ئه‌ندامانی دیكه‌ی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات، تا یه‌كێكیان ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه به‌ده‌ست بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی و موسه‌ننا سامه‌رائی ئه‌و دوو كه‌سه‌ن كه زۆرترین چانسییان هه‌یه وه‌ك كاندیدی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بچنه هۆڵی كۆبوونه‌وه و ئه‌و متمانه‌یه وه‌ربگرن و دواجار وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست نیشان بكرێن.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م دانیشتنه‌ی هێزه سوننییه‌كان وه‌ك ڕێگه‌خۆشكه‌ری پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ هه‌وڵه‌كان خێراتر و چڕتر و فراوانتر بكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌خێرایی حكومه‌ت پێكبهێندرێت و په‌رله‌مان كارابێت.