پایتەخت

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لایتەکانیان ئیش ناکات نەهێندرێتە سەر شەقام

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لایتەکانیان ئیش ناکات نەهێندرێتە سەر شەقام
کورتە

هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی تەمێکی زۆرەوە هۆشداری دەداتە شۆفێران

هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی تەمێکی زۆرەوە هۆشداری دەداتە شۆفێران و دەڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلانەی لایتەکانیان ئیش ناکات نەهێندرێتە سەر شەقام.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، هاتووچۆی سلێمانی داوا دەکات، پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ.

 

هاتووچۆی سلێمانی باس لەوەدەکات، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبووەتەوە.

25 کانونی یەکەم 2025 21:03
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026