پایتەخت

کارەکانی پاسپۆرت ڕادەگیرێت

کارەکانی پاسپۆرت ڕادەگیرێت
کورتە

بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم کاروباری هاووڵاتییان ڕادەگیرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بریاریداوە بۆ ماوەی هەفتەیەک سەرجەم کارەکانی کاروباری هاووڵاتییان ڕابگیرێت.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی سەرجەم کاروباری هاووڵاتیان لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان رادەگیرێت و هۆکاری وەستانەکە هۆی پاکتاوکردن و جەردکردنی دارایی و ئامارەوەیە.

 

بەپێی بڕیارەکە، ڕۆژی یەک شەممە 28ـی12ـی2025، کاروبارەکان رادەگیرێت و رۆژی یەکشەممە 4ـی 1ـی 2026، کاروبارەکان دەستپێدەکاتەوە.

25 کانونی یەکەم 2025 19:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026