ئەمە دوایین وەرز دەبێت بۆ کێشەی بڕانی کارەبا
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشوو درێژی هاووڵاتییان دەکات
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشوو درێژی هاووڵاتییان دەکات و کێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری چارەسەر دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە، ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن، ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.
وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاری بەردەوامیی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت: "لەئێستادا 70٪ـی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات".