وەزارەتی کارەبا: بەرهەم هێنانی کارەبا کەمی کردووە
لە کۆرمۆر گرفتێک دروستبووە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکات
وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە کەمبوونەوەی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی 1000 مێگاوات کارەبا.
لە ئێستادا، هەردوو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.