پایتەخت

بەها ئەعرەجی: تەنیا سوودانی و مالیکی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ماونەتەوە

بەها ئەعرەجی: تەنیا سوودانی و مالیکی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ماونەتەوە
کورتە

راوێژکاری سوودانی دەڵێت، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە راسپاردنەوەی سوودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو

سەبارەت بە دواین کۆبوونەوە چوارچێوەی هەماهەنگی راوێژكاری سوودانی جەختی لە مانەوەی تەنیا دوو کاندید دەکاتەوە.

بەها ئەعرەجی، راوێژكاری محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی پەیڕەوی ناوخۆی نییە و عورف پیادە دەكات، لە کۆتا کۆبوونەوەشی تەنها دوو كاندید ماونەتەوە، ئەوانیش نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەممەد شیاع سوودانی.

بەها ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە راسپاردنەوەی سوودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە باشترین سەرۆک وەزیرانی دەزانێت.

سەبارەت بە پرسی داماڵینی چەک لە گرووپە چەکدارەکان و کۆکردنەوەیان لە دەستی دەوڵەت، راوێژكاری سوودانی جەخت دەکاتەوە، ئەمە بڕیارێکی نیشتمانییە و بە لەبەرچاوگرتنی سەقامگیریی ئێستا، كۆكردنەوەی چەک زۆر پێویستە، وە پرسێکی سیاسییە و پەیوەندی بە مقاوەمەوە نییە و بڕیار هەیە بۆ ئەوەی عێراق لە چەك دابماڵرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا راوێژکاری سوودانی گووتی، دوو مانگ كات ماوە بۆ یەكلایەكردنەوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، تا ئەو كاتە گۆڕانكاری زۆر دێتە پێشەوە.

25 کانونی یەکەم 2025 08:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026