ئامادەکاری بکەن، لافاو ڕوودەدات
شاره‌زایەکی كه‌شناسی هۆشداری لە شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین دەدات كه ده‌بێته هۆی لافاوێكی گه‌وره
یه‌كێك له شاره‌زایانی كه‌شناسی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین به‌ڕێوه‌یه كه ده‌بێته هۆی لافاوێكی گه‌وره و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سوپاس بۆ خودا له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه گۆڕانکاری بەرچاو لەپێشبینییە سەرەتاییەکانی کەشوهەوا ڕویداوە، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و شەپۆلەبارانەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەڕۆژانی 27و 28ى ئه‌م مانگه ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات، لەقۆناغی یەکەمدا شەپۆلەکە لەشەپۆلێکی بەفروبارانی مامناوەند گۆڕاوە بۆ شەپۆلێکی بەفرو بارانبارینی بەهێز، ئێستاش لەتەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان جێگیربووە.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات، لەهەندێك ناوچه 200 ملم باران ده‌بارێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر ڕوداوێکی نەخوازراو، چونکە ئه‌گه‌رى هەیە بەهۆی دابەزینی زیاتری پەستانی هەواو دروستبونی بارستە هەوری زەبەلاح کە بەهەوری سوپەرسێڵ ناسراوە، تاوە بارانی خێرا و بەلێزمە لەهەندێکاتدا بەشێک لەناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌مڕۆ كه‌شی ئاسمان لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کۆتایی هاتووە بەڵام لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر بەردەوامی دەبێت تاکو دوای نیوەرۆ لە پاشان کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەگشتی ناوچە شاخاوییەکان ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان.
كه‌شناسی نووسیویه‌تی، سبەى پێنجشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێ کات نیمچە هەور دەبێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رده‌وام ده‌بن له نزمبوونه‌وه.