دایه به‌درییه: هه‌موو ماڵه‌كه‌م تێداچوو، كه‌چی كۆمسیۆنه‌كه 200 هه‌زاری پێدام
ماڵێک لە چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە تەواوی کەلوپەلەکانی نێوان ماڵیان فەوتا، کەچی لێژنەی قەرەبوو تەنیا 200 هەزاری پێ بەخشین
یه‌كێك له هاووڵاتییانی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ماڵه‌كه‌ی تێداچووه، كه‌چی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌كه‌وه تەنیا 200 هه‌زاری پێدراوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانییان.
دایه به‌درییه، ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌نی چه‌مچه‌ماڵه و له‌كاتی هاتنی لافاوه‌كه ته‌واوی ماڵه‌كه‌ی تێداچووه و هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه خۆی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، لافاو هات و ئاو ته‌واوی ژووره‌كانی داگیركرد، به‌خێرایی كوره‌كانم هاتن و ڕزگارییان كردین، ته‌واوی كه‌لوپه‌له كاره‌باییه‌كانم سووتا و فه‌رشه‌كانم هه‌مووی تێدا چوو و كه‌ڵكی هیچی نه‌ما، هیچمان بۆ نه‌مایه‌وه و هیچ شتێكیش له‌و ماڵه ڕزگاری نه‌بووه.
ئه‌و ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه باس له هاوكاریی كۆمسیۆنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه ده‌كات و ئاشكرای ده‌كات، ناومان نووسی و باسی دۆخی خۆمانمان بۆ كردن، كه‌چی دواتر بانگییان كردین و گووتیان، ته‌نیا 200 هه‌زارت پێده‌درێت و ئه‌مه كۆی بری هاوكارییه‌كه‌یه كه بۆ تۆ نووسراوه و پێتی ده‌ده‌ین.
دایه به‌درییه به نیگه‌رانییه‌وه گووتی، ئاماده نه‌بووم ئه‌و هاوكارییه وه‌ربگرم، چونكه 200 هه‌زار ته‌نانه‌ت ئامێرێكی ساردكه‌ره‌وه‌ی پێ ناكڕدرێت و ئه‌مه قه‌ره‌بوو نییه و لێم قبووڵ نه‌كردن و به نیگه‌رانییه‌وه لێژنه‌كه‌ی كۆمسیۆنم جێهێشت و گه‌رامه‌وه و زۆریش تووره بووم.