وەزارەتی پێشمەرگە: سەدان پێشمەرگەی دیکە زەوی وەردەگرن
لە چوارچێوەی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی، ژمارەیەک پارچەزەویی نوێ بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەش دەکرێن
وا بڕیاره سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دیكه له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ببنه خاوه‌ن پارچه زه‌وی و ئه‌مڕۆش ناوی سوودمه‌ندبووه‌كان ئاشكراده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ 24ـی کانوونی یەکەمی 2025، ژمارەیەکی دیکەی ناوی سودمەندبووانی پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زەوی لە هەولێر - سەنتەری شار ئاشکرادەکرێت.
وەزاره‌تی پێشمه‌رگه له بلاوكراوه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، ناو و لیستی ئەو پێشمەرگانەی کە ئەم جارە سودمەنددەبن بە هەمان شێوەی رابردوو، ڕەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێتەوە، دواتر، ناوەکان لە ڕێگەی لیژنەی وەرگرتنی زەوییەوە بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێنەوە.
لە كۆتایی بڵاوكراوه‌كه وه‌ك ئاگاداری و به‌رچاوڕوونی نووسراوه، ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ زانینی وردەکاری زیاتر.