پایتەخت

ئەمڕۆ 7 گەنجی کورد لە توونسەوە دیپۆرت دەکرێنەوە

ئەمڕۆ 7 گەنجی کورد لە توونسەوە دیپۆرت دەکرێنەوە
کورتە

بەشێکی دیکەی گەنجە کوردە دەستگیرکراوەکانی ئەوروپا، دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە

دوای دەستگیرکردنیان لە توونس، 7 گەنجی کورد دیپۆرت دەکرێنەوە.

موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق و بەربژێری دەرچوو بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێوەرەی ئەمڕۆ 7 گەنجی کورد، کە زۆربەیان خەڵكی ئیدارەی راپەڕینن لە وڵاتی توونسەوە دیپۆرت دەکرێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەمەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا، چوونەتە ئەو وڵاتە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون.

لەلایەکی دیکەوە، 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، ماوەی 16رۆژە لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تا ئێستا سۆراخیان نییە.

24 کانونی یەکەم 2025 10:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026