پایتەخت

دەوامی فەرمانبەرانی مەسیحی ڕادەگیرێت

دەوامی فەرمانبەرانی مەسیحی ڕادەگیرێت
کورتە

بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی

پارێزگاری کەرکووک بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی لە سەرجەم دام و دەزگاکانی پارێزگاکە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بڵاویکردەوە، بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ سبەی تەنیا بۆ فەرمانبەرانی پێکهاتەی مەسیحی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا.

بەگووتەی ڕێبوار تەها، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕۆژی پێنجشەممە دەبێتە پشووی گشتی بۆ هەموو فەرمانبەران.

23 کانونی یەکەم 2025 16:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026