6 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵەوە 6 ڕۆژ کردە پشووی فەرمی و کێشە لەبەر دابەشکردنی مووچە دروست ناکات
بەبۆنەی سەری ساڵەوە پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 6 ڕۆژ ڕاگەیەندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، لە ڕۆژی پێنجشەممە تا ڕۆژی شەممە 3ـی 1ـی 2026، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی دەبێت ،هاوکات دەوام لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بە شێوەی ئێشکگری دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە، لە كاتی هاتنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەرانی هەرێم، پرۆسەی دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی پشوو بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە، 4ـی 1ـی 2026، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.