کارزانی هادی: 2 هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت
سبەی چوارشەممە بە شێوەی تیروپشک 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی نێو سەنتەری شاری هەولێر دابەش دەکرێت
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەر فەرمانبەران دا بەردەوامە، سبەی 2 هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە کارزانی هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە پایتەخت میدیای راگەیاند، نزیکەی 80 هەزار فەرمانبەر ناویان بۆ سەرۆکایەتی هاتووەوە لە چوارچێوەی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ وەرگرتنی زەوی و پڕۆسەکە بەردەوامە، بڕیارە سبەی بە شێوەی تیروپشک 2 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی نێو سەنتەری شاری هەولێر دابەش دەکرێت.
کارزانی هادی ئاماژەی بەوە دا، زەوییەکان لەسەر ڕێگەی دهۆک – هەولێرە بەگوێرەی ماستەر پلانی شاری هەولێر دیاریکراوە و سەرجەم خزمەتگووزارییەکان دەگەن بەو شوێنانە.