بارانبارین دەستپێدەکات
کەشوهەوای پێشبینیکراوی سبەی چوارشەممە بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە کە باران دەبارێت
بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەتایبەتی لە کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەمممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لەدەریای ناوەراستەوە بەشێوەیەکی سنوردار کاریگەری بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتەکانی ئەمشەو تا پێش نیوەرۆی سبەی چوارشەممە ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و هەندێک کات بارانێکی مامناوەند هەیە.
بەگووتەی ئاراس جەبار، بارانبارینەکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان کاریگەری زیاتر دەبێت، کاریگەریەکی لاوازتر لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، کاریگەری ئەو ناجێگیریە لاوازە لەبەرگەهەوای ناوچەکەدا لە نیوەرۆی سبەی چوارشەمە کۆتای پێدێت و کەش جێگیر دەبێتەوە.