پایتەخت

تەیموری ئەنفال: عەتای نووسینگەی قوباد دۆسیەی گەندەڵی لە دادگە هەیە

تەیموری ئەنفال: عەتای نووسینگەی قوباد دۆسیەی گەندەڵی لە دادگە هەیە
کورتە

تەیموری ئەنفال بە ڕادەستکردنی پارەی زیابنلێکەوتووانی چەمچەماڵ بە عەتای نووسینگەی قوباد، دەڵێت: "پارە خراوەتە دەستی گورگەوە"

عەتا محەممەد بەرپرسی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی بە سەرپەرشتیاری کۆمیسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ داندراوە، تەیموری ئەنفال لەسەر قەرەبووی زیان لێکەوتووان بەتووندی ڕەخنەی لێ دەگرێت و دەڵێت: "گۆشت خراوەتە دەستی گورگەوە".

دەقی نووسراوەکەی تەیموری ئەنفال: 

عەتای نوسینگەی قوباد تاڵەبانی سەرپرشتی کۆمەکی چەمچەماڵ ئەکات و ئەو کۆمەکەی کۆکراوەتە وە خراوەتە ژێردەستی گورگێکه، وە عەتای نوسینگەی قوباد، که پێشتر سه رۆکی ڕێکخراوی CDO بوو له سلێمانی پارەی بۆ یەکێتی و ئیدارەی گشتی کۆدەکردەوه له ژێر ناونیشانی کۆمەک و هاوکاری بۆ ئاوارەکان، بەشێکی کەل و پەل و پارەکان له بازاڕی ڕەشدا ساغ دەکردەوە نەدەگەشته دەستی کەسانی موستەحەق و ئاوارەکان، که وڵاتی سوید دەینارد ئەشیاکان وەک، چادر و جل و بەرگ و سۆپا و پێڵاو جگه له پاره، کە هەمووی له ڕێگای حوکومەتی سویدەوە ته سلیمی ڕێکخراوه کەی عەتای نوسینگەی قوباد دەکرا.


وه تا ئێستا دۆسیەکی گەندەڵی هەیە له دادگەی دەست پاکی بڕی شەست ملیار دیناری له سه ره که له CDO دزیویەتی له دادگەی سلێمانی کەیسەکه خراوهتە ناو چەکمه جەی قەڵەم، یەکێتی دۆسیەکەی ڕاگرتووه وه ئێستاش ده یانەوێ له ڕێگەی ئەم لافاوەی چەمچەماڵ دزی باشتری پێ بکەن و کۆمەک و هاوکاری خەڵکی چەمچەماڵ بخاته گیرفانی ئیدارەی گشتی، بۆیه ناکرێ گۆشت بخرێته دەستی گورگ.


جالە هەمووی ناخۆشتر دزیەکان بە خەبات و دڵسۆزی و خۆنمایشکردنی پێش شاشەکان بەهاوکاری پێ دەفرۆشنەوە.

23 کانونی یەکەم 2025 12:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026