پایتەخت

شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە

شاندی دانوستانکاری پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە
کورتە

شاندی دانوستانکاری پارتی دەستی بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد

لە دوای پێکهێنانی شاندێکی باڵای پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکومەتی عێراق، شاندەکە بەسەرۆکایەتی فاسڵ میرانی یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق ئەنجام دا.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە، له میانی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا، تێیدا جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان کرایەوە لەڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەر و لێکتێگەیشتنی هاوبەش و بەپێی دەستوور و یاسا و بەشێوەیەک کە پرەنسیپەکانی شەراکەتی نیشتمانی ڕاستەقینە پتەو بکات.

 فازل میرانی ئاماژەی بەوەدا، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هاوکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و هاوئاهەنگ کە ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدان مسۆگەر بکات و گیانی هاوبەشی نیشتمانی بەهێز بکات.

23 کانونی یەکەم 2025 11:59
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026