توانا بەشیر: دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
ماوەی 5 مانگە ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون دواخراوە
ماوەی 5 مانگە ئاشکراکردنی ناوی خێزانە سودمەندبووەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبون دواخراوە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە توانا بەشیر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بڕیار بوو لە 27ـی 7ـی 2025 ناوی خێزانە سودمەندبوەکان بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون ڕابگەیەندرێت بەڵام بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دابەشکردنەکە ڕاگیرا بەهۆکاری بەدوادچوونی زیاتر و چارەسەری دیکەدا دەگەڕێن.
توانا بەشیر ڕوونیکردەوە، چاوەڕوانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەکەن تا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە لەم بارەیەوە ئەنجام بدات.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن باس لەوەدەکات، بۆ ساڵی داهاتوو دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر خێزانە کەم دەرامەتەکان پەیوەندیدارە بە بەشە بودجەی ساڵی 2026 دابینکراو.