هاتووچۆی هەولێر: لە کاتی ڕاگرتنی دەوام هاووڵاتییان تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابنەوە
لە هاتووچۆی هەولێر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگیرێت
لە هاتووچۆی هەولێر ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان ڕادەگیرێت، لە ماوەی ڕاگرتنەکە دڵنیایی بە هاووڵاتییان دەدرێت تووشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگاداریی بە هاووڵاتییان و شۆفێران دەدات، بە هۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى ڕۆژی چوارشەممە کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریاریە، لە دوای کاتژمێر1ـی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕادەگیرێت، تاوەکو دەستپێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لەو ماوەیەدا سەردانیان نەکەن و هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بەسەربچێت وەک (ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی ) لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.